دوو ئەندامی دیکەی حیزبوڵڵا لە ململانێکان لەگەڵ ئیسرائیل کوژران

دوو ئەندامی دیکەی حیزبوڵڵا لە ململانێکان لەگەڵ ئیسرائیل کوژران

 

بزووتنەوەی حیزبوڵڵا لەو بارەیەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

بزووتنەوەی حیزبوڵڵا ڕایگەیاند: کە دوو ئەندامی ئەم بزووتنەوەیە لە تێکهەڵچوون لەگەڵ سوپای ئیسرائیل لە سنووری باشووری لوبنان کوژراون.

حیزبوڵڵای لوبنان کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێت، بەیاننامەیەکی سەبارەت بە زیانی گیانی لە تێکهەڵچوونەکان لەگەڵ ئیسرائیل لە سنوورەکانی باشووری لوبنان بڵاوکردەوە.

بەپێی ئەم ڕاگەیەندراوه، لەو پێکدادانانەدا دوو ئەندامی حیزبوڵڵا کوژراون.

بەم شێوەیە ژمارەی ئەندامانی حیزبوڵڵا کە لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە لە کاتی پێکدادانەکان لەگەڵ ئیسرائیل کوژراون بۆ ٢٨٧ کەس زیادی کردووە.  

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top