پیشەسازی گەیشتە ئامانجەكەى

پیشەسازی گەیشتە ئامانجەكەى

پیشەسازی گەیشتە ئامانجەكەى
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی پیشەسازی شاری هەولێر یەكێك لەم یانانەی ئەمساڵ بە پلانێكی تۆكمە و بە كۆمەلێك یاریزانی ئاست بەرز توانی بەشداری كێبركێیەكانی ریزی یانە پلە یەكەكانی ئەم وەرزە بكات، یانەكە تاكە نوێنەری سەنتەری شاری هەولێر بوو لە خولەكە، لەم وەرزەش لە كۆی ئەنجامدانی 14 یاری لە خولەكە هیچ یارییەكی نەدۆڕاندوە و 10 یاری بردۆتەوە 4 یاریش بە یەكسان بوون كۆتایی هاتووە، خاوەنی 34 خاڵە و لە پێشەنگی یانەكان دێت، ئەمساڵیش بووە یەكەم یانەكە لە خولەكە كە پلێتی سەركەوتنی بۆ ریزی یانە پلە نایابەكانی كوردستان بەدەست هێناوە، لەم وەرزە یانەكە بە شێوەیەكی تۆكمە بە سەرپەرشتی ڕاهێنەری لاو مەولود رەمەزان دەستی بە ئامادەكارییەكان كردبوو هەر لە سەرەتای خولەكەوە بە ئامانجی گەورە هەنگاویان نابوو بۆ گەیشتنە بە خەونەكەیان بۆ ئەوەی بتوانن خۆیان بگەینە ریزی یانە پلە نایابەكانی كوردستان، بەر لە یەك هەفتە بە كۆتایی هاتنی یارییەكانیش ئەم وەرزەش یانەكە سەركەوتنی مسۆگەر كردبوو، یانەی وەرزشی پیشەسازی ئەم ساڵ بەرنامەیەكی تۆكمەی دانابوو بە ئامانجی گەیشتن بە ریزی یانە گەورەكانی كوردستان، یانەكە هەر چەندە لە ڕووی جەماوەرییەوە خاوەنی ڕێژەیەكی زۆری هاندەرانی وەرزشی نییە، بەڵام خاوەن دەستەیەكی تۆكمە بوون لە ڕووی یاریزانان و ڕاهێنەران كە توانیان ئامانجە گەورەكەیان بەدی بهێنن، ریكۆردیش تۆماربكەن لە 14 یاری ڕابردوو هیچ یارییەكیان نەدۆڕاندوە لە خولەكەش ئمەش بۆ كارگێڕیی یانەكە دەستكەوتێكی گرنگە.
كارزان كانەبی

Top