یانەی پەروەردە ئامادەكاری تەواوی كردوە

یانەی پەروەردە ئامادەكاری تەواوی كردوە

یانەی پەروەردە ئامادەكاری تەواوی كردوە
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی پەروەردە بۆ دووەم ساڵ لە سەر یەك بەشداری لە یارییەكانی وەرزی نوێ‌ خولی یانە پلە دووەكانی كوردستان دەكات، وەرزی ڕابردوو یانەكە یەك هەنگاوی مابوو بۆ ئەوەی بگاتە ئامانجەكەی، بەڵام خەونەكەی نەبوو بە ڕاستی، ئەم وەرزە یانەكە بەهیوایەكی زۆرەوە چاوی لەوەیە بتوانێ‌ یەكێك لەپلێتەكانی گەیشتن بە ریزی یانە پلە یەكەكانی كوردستان بەدەست بهێنێت، لەم بارەشەوە محەمەد خالید یاریدەدەری ڕاهێنەری یانەی پەروەردە بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: نزیكەی مانگێگ زیاترە دەستمان بە ئامادەكارییەكان كردوە و ئێستا مەشقەكانمان چڕ كردۆتەوە، تیپەكەشمان لە گشت ڕوویەكەوە لە ئامادە باشیەكی باش دایە، لە بارەی هاتنی یاریزانی تازەش بۆ یانەكە ، ناوبراو گوتیشی" تیپەكەمان تەواوە بەڵام كارگێڕیی یانەكە بڕیاری داوە چەند یاریزانێكی پیشەگەركان بۆ بهێنێت بۆ ئەوەی پێكهاتەی تیپەكەمان تەواو بێت و ئامانجی ئێمە لەم وەرزە سەرخستنی تیپەكەیە بۆ ریزی یانە پلە یەكەكانی كوردستان، لەبارەی گرفتەكانیش محەمەد خالید گوتی" تاكو ئێست هیچ كێشەو گرفتێكمان نییە چ لە ڕووی هونەری چ لە ڕووی دارایی بەهیوای ئەوەین بتوانن ئاست و ئەنجامی شایستە لە یارییەكان پێشكەش بكەین.
كارزان كانەبی

Top