فێستیڤاڵی پەروەردەكانی پارێزگای هەولێر لە مانگی داهاتوو بەرێوەدەچێت

فێستیڤاڵی پەروەردەكانی پارێزگای هەولێر لە مانگی داهاتوو بەرێوەدەچێت

فێستیڤاڵی پەروەردەكانی پارێزگای هەولێر لە مانگی داهاتوو بەرێوەدەچێت
بەمەبەستی گرنگیندان بە وەرزش لە سنوری بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، بەرێوەبەرایەتی چالاكی وەرزشی و دێدەوانی سەر بە بەرێوەبەرایەتیەكە ماوەیەكی زۆرە ئامادەكاری دەكات بۆ بەرێوەچوونی فێستیڤاڵی وەرزشی پەروەردەكانی سنوری پارێزگای هەولێر كە هەریەك لە پەروەردەكانی (ناوەندی هەولێر، بنەسڵاوە، دەوروبەر، خەبات، شەقلاوە، كۆیە،مەخمور) لە خۆ دەگەرێت، مامۆستا لوقمان سەعید بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر لە نزیكەوە لەگەڵ سەرپەرشتیارانی وەرزشی و بەرێوەبەری چالاكی وەرزشی پەروەردەی قەزاكان كۆبووەوە لە نزیكەوە گوێ لە داواكاری و پێشنیارەكان گرت بۆ زیاتر خزمەت كردنی ڕەوتی وەرزشی لە سنوری پارێزگای هەولێر و بەرەوپێشبڕدنی زیاتر وەرزش لە پارێزگای هەولێر لە ناوەندەكانی خوێندن، لە بارەی ئەنجامدانی فێستیڤاڵی ساڵانەی پەروەردەكانیش مامۆستا بێجان ئیبراهیم بەرێوەبەری چالاكی وەرزش و دێدەوانی پارێزگای هەولێر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: ئامادەكاری پێویستمان كردوە بۆ ئەوەی لە مانگی 4ی داهاتوو بە شێوازێكی زۆر جوان فێتیسڤاڵەكە ئەنجام بدەین، لە گشت ڕوویەكەوە كارمان بۆ سەرخستنی ئەم فێستیڤاڵە كردوە، سوپاسی بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێریش دەكەین كە هەموو پاڵپشتییەكی بۆ وەرزش لە سنوری بەرێوەبەرایەتیەكەمان نیشانداوە و هۆكارێكی باشە بۆ سەرخستنی پرسی وەرزشی لە ناوەندەكانی خوێندن، لەگەڵ سەرجەم بەرپرسی چالاكی وەرزشی پەروەردەی قەزاكان و سەرپەرشتیارانی وەرزشی كۆبووینەتەوە بۆ ئەوەی بتوانین كارێكی جوان ئەنجام بدەین، فێستیڤاڵەكەش لە سەر یاریگای شەهید فەرەنسۆ هەریری بەرێوەدەچێت، هەموو هەولێكمان ئەوەیە بۆ ئەوەی بتوانین كارێكی سەركەوتوو بە هاوكاری هەموو لایەك ئەنجام بدەین.
كارزان كانەبی

Top