دوو كوڕە كورد گەیشتنە ریزی هەڵبژاردەی تایكواندۆی عێراق

دوو كوڕە كورد گەیشتنە ریزی هەڵبژاردەی تایكواندۆی عێراق

دوو كوڕە كورد گەیشتنە ریزی هەڵبژاردەی تایكواندۆی عێراق
لە شاری بەغداد پاڵوانێتی تایكواندۆی تازەپێگەیشتوانی یانەكانی عێراقی بەبەشداری چەندین یانەی شارەكانی عێراقی بەرێوەچوو، مەبەست لە ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانێتیە دەستنیشان كردنی یاریزانانی ریزی هەڵبژاردەی عێراقی بوو، یاریزانانی 45 یانەی شارەكانی عێراقی بۆ ماوەی سێ‌ ڕۆژ لە كێبڕكێدابوون بۆ بەدەستهێنانی پلەكانی پێشەوە و گەیشتن بە هەڵبژاردەی عێراقی، قوتابخانەی تایكواندۆی پاڵەوانانی سەر بە یانەی جیهان بەشداری ئەم پاڵەوانێتەیان كردبوو بە پێنج یاریزان بەشداریان كرد بوو لە چەند كێشی جیاواز، لەم پاڵەوانێتیەش كوڕە كوردانی شاری هەولێر توانیان 2مەدالیای زێر و پلەی یەكەم و مەدالیایەكی بڕۆنزی بەدەست بهێنن و لە ئاستی تازەپێگەیشتوان پلەی یەكەمیان بەدەستهێنا، هەریەك لە یاریزانان(ئەمین ئیبراهیم، مەنسور هەمزە) لە كێشی 48،52كگم توانیان پلەی یەكەم و گەیشتن بە ریزی هەڵبژاردەی عێراقی بەدەست بهێنن، ئەلیاس خالید پلەی سێیەم لە كێشی 43كگم، لەم بارەشوە عەلی سەركەوت ڕاهێنەری هۆڵی پاڵەوانان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئاستی پاڵەوانێتییەكە زۆر بەهێز بوو، یاریزانانی بەشدار بوو كێبڕكێ بەهێزیان دەكرد، ئێمەش وەكو یاریزانانی شاری هەولێر ئامادەكاری پێویستیان كردبوو بۆ ئەوەی بتوانین ئەنجامی گەورە بەدەست بهێنین وە گەیشتن بە ریزی هەڵبژاردەی نیشتمانی عێراقی مسۆگەر بكەین.
كارزان كانەبی

Top