یانەكەی دەڤەری بارزان مانەوەی مسۆگەر كردوە
یانەكەی دەڤەری بارزان مانەوەی مسۆگەر كردوە
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی هەلۆی دەڤەری بارزان ئەم وەرزە بەشدارە لە خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان وەكو نوێنەری ناوچەكە، لە كۆی ئەنجامدانی 12 یاریش لە خولەكە خاوەنی 15 خاڵە و مانەوەی مسۆگەر كردوە لەم وەرزەی خولەكە، یانەكەی بە پێی ئەو داهاتەی لە بەر دەستی دایە تەنیا دەیەوێت بەشدار بێ و لە خولەكە و پلێتی مانەوەشی بەدەستهێناوە، لەم بارەشەوە ئەحمەد خەلیل سەرۆكی یانەی وەرزشی یانەی هەلۆ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: بەرنامەی ئێمە هەر لە سەرەتای دەستپێكی خولەكە ئیمكانیات و داهاتمان بۆ ئەوە بوو كە تەنیا مانەوە بوو لە خولەكە، سوپاس بۆ خوای گەورەش سێ یاری ماوە ئەو مەبەستەمان بەدەستهێناوە كە سەرەتا دیاریمان كردبوو، ئەو ئیمكانیەتی لەبەر دەستی ئێمەیە تەنیا ئەوەندەیە دەبوایە خراپتر بین، بەڵام ئەوە باشتر بووین سوپاس بۆ خوا خاوەنی دەستەیەكی كارگێڕیی باشین توانیمان یارییەكان مامەلەیەكی باشی لەگەڵ بكەین، ئامانجی خۆمان بەدەست هێنا، لەبارەی گرفتەكانیشمان گوتیشی" بارودۆخی دارایی یانەكەمان زۆر خراپە تاكو ئێستاش بە وەرزی ڕابردووەوەش نزیكەی 45ملیۆن دینار قەرزارین و قەرزەكە لەسەرمان كەلەكە بووە، بەهیوای ئەوەین بتوانین بارودۆخی تیپەكە چاك بكەین لە هەموو ڕوویەكەوە.
كارزان كانەبی