سوودەكانی چای سەوز بۆ دەمو چاو پێش خەوتن

سوودەكانی چای سەوز بۆ دەمو چاو پێش خەوتن

پێست بە بەردەوامی پێویستی بە پاراستن و چاودێریكردن هەیە، دەكرێت بە چەند هەنگاوێك پارێزگاری لە پێستمان بكەین، وەك:

* بۆ پێستێكی نەرم و نیان: سەرەتا دوو كەوچكی چێشت جێڵی ئالۆڤێرای تازە و یەك كەوچك چای سەوز تێكەڵ بكە، تێكەڵەكە بدە لە پێستی دەموچاوت و بۆ ماوەی چارەكێك بەجێی بهێڵە، دوای ئەوە دەموچاوت بشۆ و بە كرێمی شێداركەرەوە شێداری بكە.

* بۆ چارەسەری پنتی ڕەش و هەڵئاوسانی دەموچاو: كوپێكی بچوك ئاو بكوڵێنە، پاشان كیسێك چای سەوزی تێدا نوقم بكە، بۆ ماوەی نیو كاتژمێر بیخەرە ناو سەلاجەوە، پاشان بۆ ماوەی 10 خولەك لەسەر دەوروبەری چاوت دایبنێ، ئەم ڕێگەیە ڕۆژانە دووبارە بكەرەوە تا ئەنجامەكەت دەست دەكەوێت.

* بۆ زیندووهێشتنەوەی پێستی ڕوخسار: كەوچكێك چای سەوز و دوو كەوچكی چێشت هەنگوینی سرووشتی و كەمێك ئاوی لیمۆ تێكەڵ بكە، تێكەڵەكە بدە لە دەموچاوت، بە جووڵەی بازنەیی نەرم مەساجی پێ بكە، تێكەڵەكە بۆ ماوەی ١٠ خولەك لەسەر دەموچاوت بەجێ بهێڵە، پاشان بە ئاوی شلەتێن دەموچاوت بشۆ.

 

ئامادەكردنی:شیلان عەلی

 

Top