سێ هەزار و ٦٠٠ زیندانی لە گرتووخانەی هایتی هەڵهاتن
دوابەدوای هێرشی چەکداری باندە تاوانکارەکان بۆ سەر زیندانی (کروکس دیس بوکیتس) لە شاری پورتوپرینسی پایتەختی هایتی، ٣ هەزار و ٦٠٠ زیندانی هەڵهاتن و ١٢ کەسیش گیانیان لەدەستدا.
حکومەتی هایتی ڕایگەیاند، لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانیدا باندە تاوانبارەکان هێرشیان کردووەتە سەر زیندانەکە و لەگەڵ پۆلیسدا پێکدادانیان کردووە.
هەروەها ١٧ هاووڵاتی کۆڵۆمبی لەم گرتووخانەدا بەندکرابوون و دوای ئەم ڕووداوە حکومەتی کۆڵۆمبیا پەیوەندی بە دەسەڵاتدارانی هایتیەوە کرد.
بەگوێرەی میدیا ناوخۆییەکان، جگە لە کوشتنی 4 ئەفسەری پۆلیس، بە دەیان کەسیش لە هێرشەکانی 3 ڕۆژی ڕابردوودا بریندار بوون.
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەزاران هاووڵاتی هایتی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیران ئاریێل هێنرییان كرد.
گوڵان: سەردار خەلیل