عیسا سدیق بەرواری كارگێڕی مەڵبەندی كۆمەڵی دادگەری لە دهۆك:   دەبێت پەند لە ڕابردوو وەربگرین و بزانین پەرتەوازەیی و نەبوونی یەكڕیزی چ كارەساتێكی بەسەر ئێمە هێناوە

عیسا سدیق بەرواری كارگێڕی مەڵبەندی كۆمەڵی دادگەری لە دهۆك:     دەبێت پەند لە ڕابردوو وەربگرین و  بزانین پەرتەوازەیی و نەبوونی یەكڕیزی  چ كارەساتێكی بەسەر ئێمە هێناوە

 

 

عیسا سدیق بەرواری، كارگێڕی مەڵبەندی كۆمەڵی دادگەری لە پارێزگای دهۆك بۆ ڕاپۆرتی مەیدانیی بازنەی گفتوگۆ (ململانێی حزبی و ئاییندەی هەرێمی كوردستان) بەم جۆرە دیدوتێڕوانینی خۆی و كۆمەڵی دادگەریی كوردستانی پێ ڕاگەیاندین.

پێش هەموو شت چەند خاڵێكی سەرەكی هەیە، پێویستە حزبی كوردی لە بەرچاوی بگرێت، یەكەم: یەكڕیزیی نێوماڵی كورد، كە ئەمە خاڵێكی گەوهەرییە، هەم پێگەی كورد لە ناوخۆی هەرێمی كوردستان بەهێز دەكات، هەمیش لە دەرەوەی هەرێم.

دووەم: پێویستە ئێمە هەموومان لە بەغدا یەكدەنگ بین، لە ئێستا بمانەوێت، یان نەماوێت، عێراق دەوڵەتە و ئێمەش هەتا ئێستا بەشێكین لەو دەوڵەتە و نەبووینە كیانێكی سەربەخۆ و لە عێراق جیا نەبووینەتەوە، بۆیە ئەمە فەرزی دەكات، حزبەكان لە بەغدا یەكدەنگ بن، بۆ ئەوەی بتوانین سەنگی خۆمان ڕابگرین، ناكرێت لەوێ حزبایەتی بكەین، هەر حزبێك بە پێی بەرژەوەندییەكانی خۆی سیاسەت بكات، دەبێت پەند لە ڕابردوو وەربگرین و بزانین پەرتەوازەیی و نەبوونی یەكڕیزی چ كارەساتێكی بەسەر ئێمە هێناوە، هەر بۆ نموونە:

1- نەبوونی یەكڕیزی بووە هۆكاری ئەوەی ئێمە 51%ی خاكی كوردستان لەدەست بدەین، بە كەركووك و تەواوی ناوچەكانی دیكەشەوە.

2- هەموو حزبەكانی كوردستان بەگشتی و پارتی و یەكێتی بەتایبەتی، نابێت بەتەنیا ئەو مافە بە خۆیان بدەن كە نوێنەرایەتی هەموو خەڵكی كوردستان دەكەن، لەبەر ئەوەی تەنیا نین و حزبی دیكەش هەیە و هەر حزبێكیش بە قەد قەبارە و كورسیی خۆی لە پەرلەماندا نوێنەرایەتی خەڵكی كوردستان دەكات لە هەرێم و لە پەرلەمانی عێراقدا، هەر بۆ نموونە ئێمە وەك كۆمەڵی دادگەریی كوردستان كورسیمان لە پەرلەمانی كوردستان و عێراقیش هەیە، لەسەر كورسییەكانی خۆمان نوێنەرایەتیی خەڵكی كوردستان دەكەین.

لە دوماهیدا جەخت لەسەر ئەوە دەكەمەوە ئێمە هەموومان پێكەوە بەهێزین و پێكەوەش جوانین، كوردستان ئەگەر باخچەیەك بێت بە ڕەنگاوڕەنگیی گوڵەكانی جوانتر دەبێت، بەڵام ئەگەر ئەو باخچەیە یەك ڕەنگ گوڵی تێدا بێت، ئەوە یەك ڕەنگ دەبێت، ئەوجا ڕەنگی ئەو گوڵە هەر ڕەنگ بێت ڕۆح و جوانیی باخچەكە دەكوژێت و یەك ڕەنگ باخچەیەكی جوان پیشان نادات.

Top