خوێنەری ئەمڕۆ و سەركردەی سبەی
(مارغریت فۆلەر) ژنە نوسەر و ڕۆژنامەنوس و ڕەخنەگر و چالاكوانی ئەمریكی دەڵێ" خوێنەری ئەمڕۆ و سەركردەی سبەی".
چەند ڕۆژێ بەر لە ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كابینەی نۆیەم پڵاتفۆرمی دیجیتاڵی (ئی- كتێبخانە/ كتێبخانەی ئەلیكترۆنی) خستە بواری خزمەتی مامۆستا و قوتابیانی ئازیز بە مەبەستی بەكەلتور كردنی خوێندنەوە و گەشەپێدان و پەرەپێدانی توانستی پەروەردەیی و فێركاری مامۆستایان و قوتابیان.
لەو وتارەدا دەمەوێ باسی گرنگی و زەرورەتی خوێندنەوە بۆ مامۆستایان بكەم، توێژینەوەكان دەریان خستووە كەوا خوێندنەوە پرۆسەیەكی و زانیاری و زانین و هزرییە لە بەر گرنگی و بایەخی هەمیشە هانی بیروهزری كەسەكان دەدات بۆ ئیش كردنی بەردەوام و بەرهەمدار. جگە لەمەش هەموومان دەزانین خۆێندنەوە كارامەیی گفتوگۆ و راِوێژ و نوسین پەرەپێدەدات و زانیاری نوێی و بە سوود بەر دەست دەبێت و وا لە مامۆستا دەكات كە توانا دار تر بێت بۆ ڕووبەڕوو بوونی ژیان و سەختیەكانی و كەم كردنەوەی ڕاراِیی و دوو دڵی، لە هەمان كاتدا خوێندنەوە سەرچاوەیەكە بۆ چێژ وەرگرتن و بیر فراوان كردن و بەرزكردنەوەی ئاستی زانست و فێربوونی متمانەی مامۆستا بە خۆیان زیاتر دەكات لە كاتی قسە كردن و گفتوگۆكردن و پراكتیزە كردنی ژیان كردن، بە گشتی بیركردنەوە چالاكتر دەكات، ئەندێشە فراوان دەكات وا لە مامۆستا دەكات هەمیشە هەست بە ئاسودەیی و سەركەوتن و هێوری بكات. پێویستە مامۆستایان بەردەوام پەرە بەتواناكانی خۆیان بدەن لە رێگای خوێندنەوەی پەرتووكی پەروەردەیی و فێركردن و خۆیان پڕ چەك بكەن بە زانست و زانینی ڕێگا پەروەردەییەكانی وانەگووتنەوە و هەڵسوكەوت كردنی لەگەڵ قوتابیان و بەدەست هێنانی كارامەیی و شێوازی هەمەچەشنی جۆراوجۆر و لە چۆنیەتی ڕەفتار كردن و هەڵسوكەوت كردن لەگەڵ قوتابیەكانیان، ئەمەش وا دەكات هەمیشە مامۆستا ئاسانتر و زووتر بگاتە دڵی قوتابیەكانی و كەسێكی سەركەوتوو و شارەزایی لێ بێتە بەرهەم لە بەرێوەبردنی پۆڵ و چارەسەركردنی گرفتەكان و زاڵ بوون بە سەر كێشەكان و تێپەڕاندنی ئاستەنگەكان و كاریگەری ئەرێنی و گەورە و سوودبەخش لە سەر قوتابیەكان جێ دەهێلێ، هەمیشە وەكو باوك و دایك دەبێت لە پۆڵ و پێویستی بە ڕابەر و توێژەری پەورەردەیی و بەرێوەبەری قوتابخانە نابێت، بەڵكو خۆی دەبێتە پەناگە و شوێنی ئارام و ئاسودە بۆ قوتابیەكانی و هەردەم لە بیرو هزری قوتابیان بە زیندوویی دەمێنێتەوە.
لە بەر هەموو ئەوانەی باسمان كرد و زیاتریش، پێویستە مامۆستایانی بەرێز هەمیشە خوێنەری بەردەوام بن و كتێبە پەروەردەییەكان بخوێنەوە و، جودا لەوەش گرنگە زانیاری تەواویان هەبێت لە سەر ڕۆشنبیری گشتی و لە زۆربەی بوارەكان و چاودێرێكی باش بن لە سەر ڕووداوەكان و ڕۆژنامەكان، بە ئاگا بن و هەمیشە دانەبڕێن لە بارودۆخ و گۆڕانكارییە پەروەردەییەكان. تا مامۆستا پەرە بەتواناكانی خۆی بدات و بخوێنێتەوە دەرئەنجام كەسێكی كاریگەر و سوودبەخش دەبێت لە گۆڕەپانی پەروەردە و فێركردن.
هەر لە سۆنگەی گرنگیدان و هاندانی وەزارەتی پەروەردەی كابینەی نۆیەم بە زەروریەتی خوێندنەوەی كتێب لەلایەن مامۆستایانەوە هەر مامۆستایەك زۆرترین كتێب و توێژینەوەی خوێندبێتەوە كە بە ڕیزبەندی یەكەم جیا لە ڕێز و سوپاس و پادداشتی (5)ملیۆن دیناری دەدرێتێ وەكو مامۆستای خوێنەری ساڵ بە هەمان شێوە ڕیزبەندی دووەم (4)ملیۆن دینار و ڕیزبەندی سێیەم (3) ملیۆن دینار پادداشتیان دەدرێتێ دوای هەڵسەنگاندنیان لەلایەن لیژنەیەكی تایبەت لە وەزارەتی پەروەردە.
ڕاوێژكار لە وەزارەتی پەروەردە
ماستەر لە كارگێڕیی پەروەردەیی