لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر ماڵێک چوار کەس کوژران
پۆلیسی ئەڵمانیا ڕایگەیاند: دوێنی هەینی لە 1ی مانگی ئادار، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەرماڵێک لە شارۆچكەی شیسل لە ویلایەتی نیداکسنی خواروو، ٤ کەس گیانیان لەدەستداوە کە لەو 4 كەسە یەكێكیان منداڵە.
هەروەها باس لەوەش کراوە، كە هێرشبەرەکە کارمەندی هێزە چەکدارەکانی ئەڵمانیا بووە و دوای ڕووداوەکە خۆی ڕادەستی پۆلیس کردووە.
ئاماژە بەوەشكرا كە پۆلیسی ناوچەكە لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.
گوڵان: سەردار خەلیل