مـــه‌لا مــســتــه‌فـــا بـــارزانـــی ، لە قۆناغێكی مێژووی و چارەنووسسازدا، خەباتی دژی داگیركەرانی خاوەنهێز هەڵبژارد
ئەمڕۆ 45 ساڵ بەسەر كۆچی دوایی بارزانی نەمر، رابەری بزاڤی رزگاریخوازی گەلی كوردستان تێدەپەڕێت، كه بووەتە سەرمەشق و هەوێنی كوردایەتی و ئازادیخوازی و سەربەخۆیی گەل و خاكی كوردستان و وه‌ستانه‌وه دژی سته‌م و چه‌وسانه‌وه.
بارزانی نەمر، لە قۆناغێكی مێژووی و چارەنووسسازدا، خەباتی دژی داگیركەرانی خاوەنهێز هەڵبژارد، كە گەلی كورد لە سەردەمێكی پڕ لە ئازار و نەهامەتیدا دەژیا، كە جگە لە خوا و رەوایی دۆزەكەی و ئامادەیی رۆڵەكانی بۆ مەرگ لە پێناو ئازادی، هیچ پشت و پەنایەكی دیكەیان شك نەدەبرد، بەڵام بەهۆی ئیرادەی بەهێز و باوەڕبەخۆبوون و رەوایی دۆزەكەی، بۆ چركەیەك بڕوای ئەو سەركردە مێژووییەی كورد لەق نەبوو، ئازایانە خەباتی بۆ نەتەوەكەی كرد و لەو رێگەیەشەوە، میراتێكی گەورەی لە خەبات، دژی ستەم و زۆرداری بۆ رۆڵەكانی بەجێ هێشت.
بارزانیی نه‌مر، دوای ده‌یان ساڵ خه‌بات و تێكۆشان دژی نه‌یارانی كوردستان و داگیركه‌ران و چه‌وسێنه‌ران و وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر هه‌موو داگیركارییه‌ك دژی كوردستان به ئیراده‌یه‌كی به‌هێز و پۆڵایینه‌وه، دواجار له یه‌كی ئاداری 1979 له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌مریكا كۆچی دوایی كرد.