هەندرێن دەچێتە قۆناغێكی باشتر

هەندرێن دەچێتە قۆناغێكی باشتر

هەندرێن دەچێتە قۆناغێكی باشتر
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی هەندرێن لە خولی نایابی یانەكانی كوردستان لە كۆی ئەنجامدانی 19یاری خاوەنی 24 خاڵە لە پلەی هەشتەمی ریزبەندی یانەكان دێت، ئەم وەرزە یانەكە جارێكی تر متمانەی بەخشیتەوە بە كاپتن دلشادمەعروف بۆ ئەوەی ئاستی یانەكە بباتە قۆناغێكی باشتر لە خولی یانە پلە نایابەكانی كوردستان، بۆ ئەم مەبەستەش كارگێڕیی یانەكە هەموو پاڵپشتێكی یانەكە دەكات بۆ ئەوەی ئاستی تیپەكە بچێتە قۆناغێكی باشتر، لەم بارەشەوە مامۆستا دلشاد مەعروف ڕاهێنەری یانەی وەرزشی هەندرێن بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئاستی تیپەكەمان زۆر باشە و یاری بۆ یاری هەوڵی بەدەست هێنانی ئەنجامی باشتر دەدەین و تیپەكەمان بە شێوەیەكی تر دەربكەوێت، ئێستاش لە پلەی هەشتەمی ریزبەندی یانەكان دێن و دەمانەوێ تیپەكە ببەینە قۆناغێكی باشتر یاری بۆ یاری ئاستی باشتر پێشكەش بكەین لە خولی نایابی یانەكانی كوردستان، لە بارەی گرفتەكانیش كاپتن دلشاد گوتیشی " سوپاس بۆ خوای گەورە هیچ گرفتێكمان نییە و سوپاسی سەرۆكی یانە و كارگێڕیی یانەكە دەكەین كە هەموو پاڵپشتییەكی تیپەكەمان دەكەن بۆ ئەوەی بتوانین باشترین ئاست پێشكەش بكەین، پلانیشمان سەرخستنی تیپەكەیە بۆ ئەنجامی بەرچاوتر و باشتر.
كارزان كانەبی

Top