زەیتی گوڵە بەیبوون بۆ پێستی چەور بە تێكەڵەی سرووشتی

زەیتی گوڵە بەیبوون بۆ پێستی چەور بە تێكەڵەی سرووشتی

لە دێر زەمانەوە زەیتە سرووشتییەكان لە جوانكاریدا بەكار هاتوون و هەمیشە ئەنجامی باشیان پێكاوە، لەوانەش زەیتی گوڵە بەیبوون بۆ چاودێریكردنی پێست، بەتایبەت پێستی چەور.

پێكهاتەكانی:

•  چوار كەوچكی چێشت هەنگوین

•  چارەكی مانگۆیەك

• دوو لەسەر سێی گێزەرێك

•  نیو كەوچك زەیتی سرووشتیی بەیبوون.

چۆنیەتی ئامادەكردن و بەكارهێنانی: كەمێك ئاو گەرم بكە، پاشان هەنگوینی تێبكە تا دەبێتە شلەیەك، گێزەرەكە بكوڵێنە و پاشان بیسووە، دواتر لەگەڵ باقی پێكهاتەكانی لە ناو خەڵاتێكدا هەموویان تێكەڵ بكە بۆ ئەوەی هەویرێكی یەكگرتوو و نەرم دروست بكات تا دەبێتە ماسكێك. ماسكەكە بدە لە دەموچاو و لاملت و بۆ ماوەی ١٠-١٥ خولەك بەجێی بهێڵە، دواتر دەموچاوت بە ئاوی سارد و دواتریش بە ئاوی گەرم بشۆ، پاشان كەمێك ئاوی سارد بپرژێنە بە دەموچاوتدا، ئینجا بە خاولییەكی خاوێن وشكی بكەرەوە، پاشان بە بەكارهێنانی شێداركەرەوەیەكی گونجاو پێست شێدار بكە.

 ئامادەکردنی: شیلان علی

Top