لەهێرشێكی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا 2 كەس کوژران  و كەسێكش برینداربوو

لەهێرشێكی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا 2 كەس کوژران  و كەسێكش برینداربوو

 

 

 

لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشقی پایتەختی سوریا 2 کەس کوژران و کەسێکیش بریندار بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی سوری سانا، هێزەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر باڵەخانەیەک لە ناوچەی کفرسووسە لە دیمەشق.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، كە کاتژمێر 09:40 خولەک بە كاتی ناوخۆ، ئیسرائیل بە مووشەک لە بەرزاییەکانی جۆلان باڵەخانەیەکی لە ناوچەی کفرسووسەی دیمەشق کردە ئامانج. لەم هێرشەدا 2 هاووڵاتی مەدەنی کوژراون و هاووڵاتییەکی دیكەش بریندار بووە. 

هەروەها تا ئێستا ئیسرائیل هیچ لێدوانێکی لەسەر ئەم هێرشە نەداوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top