چەند هەنگاوێك بۆ ڕزگاربوون لە بۆنی ناخۆشی بەفرگر

چەند هەنگاوێك بۆ ڕزگاربوون لە بۆنی ناخۆشی بەفرگر

-لیمۆ: یەك لیمۆ پارچە پارچە بكە، پاشان لە ناو بەفرگردا دابەشی بكە، دەبینیت كە بۆنی ناخۆش هەڵدەمژێت، شایەنی باسە كاریگەریی ئەم بۆنبڕە ماوەی یەك هەفتە دەمێنێتەوە.

٢- پەتاتە: یەك پەتاتە پاك بكە و بیخە ناو بەفرگر بەمەبەستی نەهێشتنی بۆنی نەخوازراو، ئەم هەنگاوەش بۆ ماوەی سێ ڕۆژ وەك بۆنبڕێكی كاریگەر بەردەوام دەبێت، بۆیە دوای ئەوە دەتوانیت پەتاتەیەكی دیكە بە هەمان شێوە بەكار بهێنیت.

٣- شۆفان: شۆفان بۆنی ناخۆش هەڵدەمژێت كاتێك لە ناو دەفرێكی ئەلەمنیۆم (یان سیرامیك)دا دابەش دەكرێت، بۆیە دەكرێت وەك بۆنبڕێكی كاریگەر سوودی لێ وەربگیرێت.

٤- دەنكی قاوە: دەكرێت بە بەكارهێنانی دەنكی قاوە ئەو بۆنە ناخۆشەی لە ناو بەفرگردا هەیە لە ناوببرێت، بەجۆرێك لەسەر ڕەفەكانی ناو بەفرگر دابەش بكرێت.

 

Top