ڕەتکردنەوەی سەندیکای کرێکاری هیندستان لە مامەڵەکردن لەگەڵ بارکردنی چەک کە پەیوەندی بە ئیسرائیلەوە هەیە
![ڕەتکردنەوەی سەندیکای کرێکاری هیندستان لە مامەڵەکردن لەگەڵ بارکردنی چەک کە پەیوەندی بە ئیسرائیلەوە هەیە](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20240220211754_original_14.jpg )
سەندیکایەکی کرێکاری هیندستان کە نوێنەرایەتی هەزاران کرێکاری بەندەر دەکات، وەک هاوسۆزی لەگەڵ خەڵکی غەززە ڕەتیکردەوە مامەڵە لەگەڵ بارکردنی چەک و تەقەمەنیدا بکات کە پەیوەندییان بە ئیسرائیلەوە هەیە.
فیدراسیۆنی کرێکارانی کەشتییە ئاوییەکانی هیندستان کە ئەندامەکانی زیاتر لە سێ هەزار و ٥٠٠ کرێکارە لە ١١ بەندەری گەورەی هیندستان پێکهاتوون، لە نامەیەکدا کە لە بەرواری ١٤ی شوباتدا نووسیویەتی، بە ئاماژەدان بە هەڵوێستی خۆی لە دژی شەڕی ئیسرائیل دژ بە غەززە و کوشتنی خەڵکی بێتاوان، ئەم بڕیارەی ڕاگەیاندووە. ئاماژە بەوەشکراوە: "فیدراسیۆنی کرێکارانی كەشتییە ئاویێەكانی هیندستان... بڕیاریداوە خۆی لە بارکردن یان دابەزاندنی باری چەکی ئیسرائیل یان هەر وڵاتێکی دیکە کە بیەوێت کەرەستەی سەربازی بۆ شەڕی دژی فەلەستین هەڵبگرێت".
گوڵان: سەردار خەلیل