بەرنامەی خۆراکی جیهانی ناردنی خۆراکی بۆ باکووری غەززە ڕاگرت

بەرنامەی خۆراکی جیهانی ناردنی خۆراکی بۆ باکووری غەززە ڕاگرت

 

 

بەرنامەی خۆراکی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، دابەشکردنی خۆراک لە باکووری غەززە ڕادەگرن تا ئەو کاتەی ئاسایشی گونجاو دادەمەزرێنرێت.

بەرنامەی خۆراکی جیهانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە بڵاوکردنەوەی ئاگادارییەک ڕایگەیاند: کە ناردن و دابەشکردنی خۆراک لە باکووری کەرتی غەززە ڕادەگرێت تا ئەو کاتەی ئاسایشی پێویست دامەزرێت.

بەرنامەی خۆراکی جیهانی جەختی لەوە کردووەتەوە کە ڕاگرتنی گەیاندنی خۆراک بۆ باکووری غەززە دەبێتە هۆی خراپتربوونی دۆخی مرۆیی ناوچەکە.

لە ڕاگەیاندنی بڵاوکراوەدا هاتووە: بەرنامەی خۆراکی جیهانی بڕیارە خۆراک بۆ خەڵکی غەززە بنێرێت. بەڵام بۆ گەیاندن و دابەشکردنی خۆراک بە شێوەیەکی دروست بەسەر کەسانی پێویستیدا، کەمترین ئاسایش پێویستە.

هەروەها بەرنامەی جیهانی خۆراکی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لەسەر دۆخی ناجێگیری کەرتی غەززە کردەوە و ڕایگەیاند: ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە بڵاوبوونەوەی برسێتی و نەخۆشی لە کەرتی غەززە دەکەن. خواردن و ئاوی خواردنەوە لەڕادەبەدەر کەمن و نەخۆشییەکان بڵاودەبنەوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top