وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین: "دووەم گەورەترین نەخۆشخانەی غەززە لەکارکەوتووە"

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین:

 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ئەمڕۆ (یەکشەممە) ڕایگەیاند: دووەم گەورەترین نەخۆشخانەی کەرتی غەززە لەکارکەوتووە.

"ئەشرەف ئەلقەدری" وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین راشیگەیاند، "تەنها چوار ستافی پزیشکی چاودێری نەخۆشەکان دەکەن لە نەخۆشخانەی ناسر لە شاری خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە".

وتیشی: "داخستنی نەخۆشخانەی ناسر سزای لەسێدارەدانی سەدان هەزار هاووڵاتی و ئاوارە لە ناوچەی خان یونس و ناوچەی ڕەفعەتە، چونکە ئەم کۆمەڵگە پزیشکییە بە بڕبڕەی پشتی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لە باشووری غەززە دادەنرێت".

لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی تەندروستی غەززە لە درێژەی بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاند: لە ٧ی تشرینی یەکەمی  ٢٠٢٣وە، بە گشتی ٢٨ هەزار و ٩٨٥ فەلەستینی لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە کوژراون و ٦٨ هەزار و ٨٨٣ کەسی دیکەش بریندار بوون.

وەزارەتەکە زیادی کرد: لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لانیکەم ١٢٧ فەلەستینی کوژراون و ٢٠٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top