سەرۆکی کۆڵۆمبیا: بۆردومانی غەززە ئازادی و مافی مرۆڤ و هاودەنگی لەناو دەبات

سەرۆکی کۆڵۆمبیا: بۆردومانی غەززە ئازادی و مافی مرۆڤ و هاودەنگی لەناو دەبات

 

سەرۆکی کۆلۆمبیا ئاماژەی بەوەشکرد، بۆردومانکردنی غەززە نەک تەنها منداڵان دەکوژێت، بەڵکو ئازادی و مافەکانی مرۆڤ و هاودەنگی لەناودەبات.

لە وتارەکەیدا لە لوتکەی دیموکراسی کە لە شاری بۆگۆتای پایتەختی ئەم وڵاتە بەڕێوەچوو، گوستاڤۆ پێترۆ، سەرۆکی کۆلۆمبیا سەبارەت بە بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە گوتی: کاتێک ئەمڕۆ سەیری جیهان دەکەین، بۆردومانی غەززە نەک تەنها کچ و کوڕ دەکوژێت، بەڵكو ئازادی، مافەکانیش مرۆڤایەتی و هاوكاریش لەناو دەبات.

پێترۆ بە ئاماژە بەوەی کە بەها دیموکراسیەکان لە جیهاندا "پێچەوانە کراون"، گوتیشی: لە ماوەی دوو سەدە و نیودا، هەنگاو بە هەنگاو لە بەها دیموکراسیەکان دوورکەوتوینەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بە مەترسییەکانی قەیرانی کەشوهەوا کرد و ڕایگەیاند: "ئەم قەیرانە دەبێتە هۆی کۆچ و جەنگ ، هەروەها ڕۆڵێکی کاریگەری هەیە لە گۆڕینی هەڵوێستە سیاسییەکان، کە ڕەنگدانەوەی دیموکراسی خۆی لە وڵاتانی ئەوروپادا دەبینین".

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top