عەلی ئەسداف بە سەرۆک وەزیرانی ئازەربایجان هەڵبژێردرا
سەرۆک کۆماری ئازەربایجان جارێکی دیکە عەلی ئەسدافی وەک سەرۆک وەزیران دەستنیشان کرد.
ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆکی ئازەربایجان دوای سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەم وڵاتە، جارێکی دیکە عەلی ئەسدافی وەک سەرۆک وەزیران دەستنیشان کرد.
هەروەها پەرلەمانی ئازەربایجان لە کۆبوونەوەیەکدا بە 105 دەنگی بەڵێ، پۆستی سەرۆکوەزیرانی ئەسدافی پەسەند کرد.
کابینەی حکومەتی ئازەربایجان دوای سەرکەوتنی ئێلهام عەلیێڤ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و دەستپێکی خولی نوێی سەرۆکایەتی کۆماری ئازەربایجان دەستی لەکارکێشایەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل