دەستدرێژی سێکسی و کۆیلایەتیکردنی ژنان لەلایەن تاڵیبان لە ئەفغانستان

دەستدرێژی سێکسی و کۆیلایەتیکردنی ژنان لەلایەن تاڵیبان لە ئەفغانستان

 

بە گوتەی چالاکوانانی مەدەنی و مافی مرۆڤی ئەفغانستان، زیاتر لە ٨٨ هەزار و ٤٥٥ حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ژنان لەلایەن تاڵیبانەوە لە ڕۆژی سێشەممە 13ی شوبات تۆمار کراوە.

باس لەوە کراوە کە لە ماوەی دوو ساڵ و نیوی ڕابردوودا ١٤ هەزار و ٨١٢ حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵان و دیارنەمانی لانی کەم ٧٠ هەزار کەس ڕووی داوە. 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان و چاوپێکەوتن لەگەڵ دوو ملیۆن و ٩٠٧ هەزار کەس، ئەندامانی گرووپی تاڵیبان ژمارەیەک ژنیان کردووە بە کۆیلە یان بۆ شوێنی نادیار گواستراونەتەوە. 

لەم ڕاپۆرتەدا چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی داوای هەنگاوی بەپەلەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانیان کرد، بۆ چارەسەركردنی دۆخی مەترسیداری ژنان لە ئەفغانستان.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top