ڕووخانی باڵەخانەیەک لە شاری فێز زیانی گیانی لێکەوتەوە
بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی داڕمانی باڵەخانەیەک لە شاری فێز لە باکووری مەغریب، چوار کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەرپرسێکی شارەوانیی فەز ڕایگەیاند: ئێوارەی دوێنێ بەهۆی ڕووخانی باڵەخانەیەکی ناوچەی مەدینەی سەر بە فەز چوار کەس گیانیان لەدەستدا.
وێڕای ئاماژەدان بەوەی کەهێشتا هەندێک کەس لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکەدان، هەمان بەرپرس ئاماژەی بەوەدا کە چالاکییەکانی گەڕان و ڕزگارکردن بەردەوامن.
ئەو بەرپرسە دەشلێت: کە لە بەرەبەیانی هەینیەوە بارانبارینی بەخوڕ چڕتر بووەتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بینایەی باسکراوە بەهۆی بارانبارینی بەخوڕەوە ڕووخاوە.
گوڵان: سەردار خەلیل