کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێک لە بیابانی ئەمریکا

کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێک لە بیابانی ئەمریکا

 

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هەلیکۆپتەرێک کە شەش سەرنشینی هەڵگرتبوو، لە بیابانی مۆهاوی کالیفۆرنیا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کەوتە خوارەوە.

بەشی پۆلیسی سن بێرناردینۆ ڕایگەیاند، شەوی رابردوو هەلیکۆپتەرەکە بە دووری ١٥٠ کیلۆمەتر لە لاس ویگاسەوە لە نزیک شارۆچکەیەکی بچووک لە بیابانی مۆخاوی کەوتە خوارەوە.

بە گوتەی دەسەڵاتداران ئەم هەلیکۆپتەرە بە ٦ سەرنشینەوە کە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی پاڵم ئسپرینگزەوە هەڵفڕیبوو، لە ڕێگادا بەرەو ویلایەتی نوادا کەوتە خوارەوە و تا ئێستا هۆکاری ڕووداوەکە دیاری نەکراوە.

ئیدارەی فڕۆکەوانی فیدراڵی ئەمریکا، وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە تا ئێستا نازانرێت ئایا کەسێک توانیویەتی لەم ڕووداوە ڕزگاری بێت یان نا. ئاماژەی بەوەشکردووە، کە چالاکییەکانی گەڕان و ڕزگارکردن بەردەوامن.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top