پیپسی چۆن بە ڕێكەوت دۆزرایەوە
پیپسی وەك یەكێك لە خواردنەوە گازییەكان لە سەردەمێكی كۆنەوە تا ئەمڕۆش ڕۆژانە خواردنەوەی خەڵكە، ئەو خواردنەوەیە بە ڕێكەوت لە ساڵی ١٨٩٨ (كالێب برادهام) لە دەرمانخانەكەیدا كاری لەسەر كرد، ئەوەیش بە تێكەڵكردنی چەند پێكهاتەیەك لەگەڵ ئاوو سۆدە، بۆ ئەوەی لە ڕۆژانی هاویندا لە دەرمانخانەكەدا پێشكەشی كڕیارانی بكات، كالێب برادهام دڵنیا بوو كە كاتێك خەڵك دێنە دەرمانخانەكەی، دەبێ شتێكیان پێشكەش بكات كە لە ڕۆژانی گەرمدا فێنكیان بكاتەوە، سەرەتا تێكەڵەكە بە (خواردنەوەی برادهام) ناسرابوو، دوای ئەوە كالێب برادهام بڕیاری دا خواردنەوە جیاوازەكەی ناو بنێت (پێپسی كۆلا) چونكە بە بۆچوونی ئەو، چارەسەری تەنگەنەفەسیی دەكرد، كە بە ناڕێكیی هەناسەدان ناسراوە، یان بە ئاماژەدان بە ئەنزیمەكەی (پێپسین) كە یەكێكە لە ئەنزیمەكانی هەرس، كە گەدە بەرهەمی دەهێنێت و ڕۆڵێكی سەرەكیی هەیە لە پرۆسەی هەرسكردندا، كاتێك خەڵك پەلەیان دەكرد بۆ كڕینی خواردنەوەكەی، برادهام قەناعەتی هێنا كە كۆمپانیایەكی بچووك بكاتەوە بۆ بەبازاڕكردنی، لە ساڵی ١٩٠٢دا پاتێنتەكەی تۆمار كرد، كۆمپانیاكەی دوای جەنگی یەكەمی جیهانی مایەپووچ بوو، بەڵام هەر زوو كۆمپانیاكە توانی سەركەوتنی خۆی بەدەست بهێنێتەوە و ببێتە یەكێك لە گەورەترین كۆمپانیا فرەنەتەوەییەكانی جیهان.