یاسا: ئایا ئافرەت لە چ كاتێكدا مافی هەیە داوای جیابوونەوە لە مێڕدەكەی بكات؟

یاسا: ئایا ئافرەت لە چ كاتێكدا مافی هەیە داوای جیابوونەوە لە مێڕدەكەی بكات؟

 ماددەی(٤٣) : لە كاتی هاتنەدیی یەكێك لەو هۆكارانەی خوارەوە ئافرەت بۆی هەیە داوای جیابوونەوە بكات:

 یەكەم: جیابوونەوە بەهۆی بەندكردنی پیاوەكە، ئافرەت بۆی هەیە داوای جیابوونەوە لە هاوسەرەكەی بكات ئەگەر هاتو پیاوەكە بۆ ماوەی سێ ساڵ سزا بدرێ، بە مەرجێ دەبێ ساڵێك لە ماوەی سزاكەی بەسەر چووبێت.

 دووەم: جیابوونەوە بە هۆی وازهێنانی پیاو لە ئافرەتەكە، ئافرەت بۆی هەیە داوای جیابوونەوە لە هاوسەرەكەی بكات ئەگەر هاتو پیاو بۆ ماوەی ساڵێك بەبێ هیچ عوزرێكی ڕەوا ژنەكەی بەجێبهێلێت.

سێیەم: نەگواستنەوە بۆ ماڵی هاوسەری، ئافرەت بۆی هەیە داوای جیابوونەوە لە هاوسەرەكەی بكات ئەگەر هاتو پیاو لە ماوەی یەك ساڵ لە دوای بەرواری گڕێبەستی ماڕەبرین، داوای گواستنەوەی لە هاوسەركەی نەكرد.

چوارەم: جیابوونەوە بەهۆی گرفتە جینسییەكان، ئافرەت بۆی هەیە داوای جیابوونەوە لە هاوسەرەكەی بكات ئەگەر هاتو پیاوەكە نەیتوانی كاری سەرجێی لە گەڵ ژنەكەی ئەنجام بدات.

پێنجەم: جیابوونەوە بە هۆی نەزۆكی، ئافرەت بۆی هەیە داوای جیابوونەوە لە هاوسەرەكەی بكات ئەگەر هاتو پیاوەكە نەزۆك بێت و چارەسەری نەبێت.

 شەشەم: جیابوونەوە بەهۆی نەخۆشی، ئافرەت بۆی هەیە داوای جیابوونەوە لە هاوسەرەكەی بكات ئەگەر هاتو پیاوەكە ناساغ بێت و زیان بە ژنەكە بگات.

حەوتەم: جیابوونەوە بە هۆی دابین نەكردنی بژێوی، ئافرەت بۆی هەیە داوای جیابوونەوە لە هاوسەرەكەی بكات ئەگەر هاتو پیاوەكە بژێوی ژنەكە نەدات بەبێ هیچ عوزرێكی ڕەوا، لەم كاتەدا تەنیا ماوەی شەست ڕۆژ مۆڵەت دەدرێت بە پیاوەكە.

 

Top