تابلۆیەكی هونەری لە تاڤگەی دەوژان دەبینرێ
هەڵكەوتی جوگرافیی كوردستان بە چیا و شاخەكانییەوە، وای كردووە كە چەندین دیمەن و شێواز و تابلۆی خۆڕسك و سرووشتی درووست ببن یان هەڵكەون، بوونی ئەو دیمەنانە بووتە جێگەی سەرنجی هەمووان، وەك لە وێنەكە دیارە تابلۆی ئافرەتێك دەركەوتووە، لە بەرامبەریدا تابلۆی پیاوێ دەبینرێ. هاووڵاتییەكی ڕانییە دەڵێ لە كاتی ئێوارەدا دەمانویست وێنە بگرین، كە تاریك بوو لە بەردەم تاڤگەی دەوژان فلاشمان پێكرد، بە ڕێكەوتێكی سەیر لەبەر ڕووناكیی كامێراكان ئەم تابلۆیە بینرا، ئەمەش یەكەم جارە ئەم دیمەنە دەربكەوێت. تاڤگەكە دەكەوێتە ناحیەی ئیسێوە لە پشدەر، ئەوجۆرە وێنە خۆڕسكە و لە ئەنجامی كارلێكی كیمیایی و كلس و شێی ئەو ئەشكەوتەوە درووست بووە، ڕێكەوتە و بینینی وێنەكە بەستراوە بە وردبینی و زیڕەكیی بینەرەوە، واتە وا دەرەكەوێت لە شێوەی دەموچاوێك بێت لەسەر لا، چونكە وێنەكانی مرۆڤی سەرەتایی زیاتر لە شێوەی ڕەمز و هێمادا بوون و ئەو شیكارە تەواوەی نەبووە.