كچانی زاخۆ چاویان لە ئەنجامی گەورەیە
كچانی زاخۆ چاویان لە ئەنجامی گەورەیە
تیپی تۆپی پێی فوتساڵی كچانی یانەی زاخۆ ئەم وەرزە لە خولی فوتساڵی كچانی یانەكانی كوردستان لە كۆمەڵەی دووەم خاوەن ئاستێكی بەرزە و لە پێنج یار ڕابردوو خاوەنی 11 خاڵە و لە پێشەنگی یانەكانی كۆمەڵەكەی دێت، لە ئێستادا یاریزانانی یانەكە لە ئامادەكاری بەردەوام دان بۆ ئەنجامدانی یارییەكانی داهاتوو، كارگێڕیی یانەكەش پشتگیری تەواوی تیپەكە دەكات بۆ بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە، لەم بارەشەوە زینە بەرواری ڕاهێنەری تیپی فوتساڵی كچانی یانەی زاخۆ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: لە هەموو ڕوویەكەوە ئامادەكارییەكانمان باشە، وە سوپاسی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەكەم كە زۆر پاڵپشتی تیپی كچان دەكەن و هیچ كەم و كورییەكیان نەهێشتووە لە تیپەكە، لە بارەی گرفتەكانیش گوتی" یەك گرفتمان هەیە ئەویش هەموو یانەكانی بەشدار لە خولی كوردستان هەمان گرفتمان هەیە ئەویش باشترین یاریزانەكانی ئَێمە لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراقن و ئەویش گرفتە بۆ ئێمە كە یاریزانەكان نەتوانن لەگەڵ تیپەكەكمان هەموو كات ئامادە بن بۆ ڕاهێنان و یاری، ئێمەش وەكو كچانی زاخۆ هەموو هەولێك دەدەین بۆ ئەوەی بتوانین ئەمساڵ ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەین و ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنین، خولەكە بەهێزە و یانەكان كێبڕكێ دەكەن لە سەر بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە، ئێمەش وەكو كچانی زاخۆ هەموو هەوڵ و هیمەتێكی خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ ئەوەی باشترین ئەنجام لە خولەكە تۆماربكەین و هیچ گرفتێكی كارگێریشمان نییە و تیپەكە لە گشت ڕووەك ئامادەیە.
كارزان كانەبی