تەقینەوەی چەند بۆمبێک لە پارێزگای بەلوچستانی پاکستان بە دەیان کەس کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

تەقینەوەی چەند بۆمبێک لە پارێزگای بەلوچستانی پاکستان بە دەیان کەس کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

 

بەهۆی تەقینەوەی چەند بۆمبێکەوە لە دوو ناوچەی پارێزگای بەلوچستان بەر لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی پاکستان لانیکەم ٢٥ کەس کوژران.

بەپێی خەمڵاندنە سەرەتاییەکان پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی پاکستان بەهۆی تەقینەوەی بۆمب لە دوو ناوچەی پارێزگای بەلوچستان ٢٥ کەس کوژراون و ٣٨ کەسیش بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی کەناڵە ناوخۆیەكان، لە ناوچەی بەلوچستانی پێشوو، تەقینەوەیەك لەبەردەم نووسینگەی ئەسفەندیار خان کاکار، کاندیدی سەربەخۆ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان کراوە.

لەم هێرشەدا ١٥ کەس کوژران و لانیکەم ٣٠ کەسیش بریندار بوون.

دەگوترێ لە کاتی هێرشەکەدا ئەسفەندیار خان کاکار لە ئۆفیسەکەیدا نەبووە.

هەروەها لە ناوچەی قەڵای سەیفوڵڵا لە بەلوچستان هێرشێکی بۆمبڕێژکراو بۆ سەر بینای حیزبی جەمعیەتی ئیسلامی زانایان ئەنجامدرا.

لەم هێرشەدا ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ٨ کەسیش بریندار بوون.

بەرپرسان ئاماژەیان بەوە کردووە، کە مەولانا عەبدول وەسای سەرۆکی پارتەکە بەبێ هیچ زیانێک لە هێرشەکە ڕزگاری بووە.

تا ئێستا کەس بەرپرسیارێتی خۆی لەم هێرشانە ڕانەگەیاندووە.

هەروەها سبەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی پاکستان بەڕێوەدەچێت.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top