چۆنێتی پاككردنەوە پێڵاوی چەرمی سپی
February 8, 2024
رەنگا و ڕەنگ
كاتێك پێڵاوی سپی پیس دەبێت یان پەڵەی بەردەكەوێت، جوانییەكەشی دەشێوێت، بەڵام ئەم ڕێگەچارانەی خوارەوە كارەكەت ئاسانتر دەكات بۆ خاوێنكردنەوە.
سەرەتا پێویستە ناو پێڵاوەكانت پڕ بكەیتەوە، پاشان بەرهەمێكی پاككەرەوەی چەرم یان ئەم ڕێگەیەی خوارەوە بەكاربهێنە:
سۆدەی نان و سركە
سۆدەی نان و سركە كاریگەرن لە لابردنی بۆن و پەڵە و بەكتریا، لە ناو قاپێكی بچووكدا كەوچكێك پاودەری سۆدەی نان و دوو كەوچك سركەی سپی و كوپێك ئاو بەكاربهێنە و گیراوەیەك دروست بكە، فڵچەی پێڵاوی چەرم (یان خاولی) بەو گیراوەیە تەڕ بكە بۆ پاككردنەوەی پێڵاوی چەرمیی سپی.
سڕینەوەی سیحراوی
هەندێك جار سڕینەوەیەكی سیحراوی كە تەنیا بە ئاو تەڕ دەكرێت، یارمەتی پاككردنەوەی پەڵەكانی سەر پێڵاوی چەرمی سپی دەدات، بەجۆرێك كە دەدرەوشێتەوە لە خاوێنیدا، بەڵام بۆ هەموو پەڵەیەك كاریگەر نییە.