فڕۆكەی بێفڕۆكەوان (درۆن)

فڕۆكەی   بێفڕۆكەوان (درۆن)

لە بنەڕەتدا فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بریتین لە ڕۆبۆتێك كە لە هەوادا دەفڕێت، بە شێوە و قەبارەی جیاواز، كە هەریەكەیان لەگەڵ مەبەستێكی دیاریكراودا دەگونجێت، بەبێ هەبوونی فڕۆكەوان، ئەو فڕۆكە بێفڕۆكەوانە پێی دەگوترێت درۆن. یەكەمین فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان لە ئینگلتەرا لە ساڵی ١٩١٧ دەركەوت و لە ساڵی ١٩٢٤ پەرەی پێ درا، شێوازی كاركردنی فرۆكەی بێ فرۆكەوان لە هەندێك جۆردا كۆنتڕۆڵكردنی لە ڕێگەی بەرنامەیەكەوە ئەنجام دەدرێت، كە دەتوانرێت لەسەر مۆبایلێكی زیرەك، تابلێت، یان كۆمپیوتەر داببەزێندرێت. لە كاتێكدا كۆنتڕۆڵكردن لە هەندێك جۆری فڕۆكەی بێفڕۆكەواندا بە بەكارهێنانی ئامێرێكی كۆنترۆڵكردنی دوور ئەنجام دەدرێت هاوشێوەی ئەو كۆنتڕۆڵانەی كە بۆ یارییە ڤیدیۆییەكان دیزاین كراون، بەشە سەرەتاییەكانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە پێكهاتەی پلاستیك یان ڕیشاڵی كاربۆنی دروست كراوە (ڕیشاڵی كاربۆنی بەهێزە و كێشی كەمە) پێكهاتەكەی بزوێنەرێك و پەروانەیەكی لەخۆگرتووە، لە كاتێكدا ناوەندی فڕۆكەكە كۆنتڕۆڵی فڕین و قۆڵی سەقامگیركردنی ئەلیكترۆنیی بۆ كامێرا (بۆ ئەوەی كامێرا سەربەخۆ بێت لە جووڵەی فڕۆكەكە) و باقی ئامێرەكانی دیكەی تێدایە، لەگەڵ پاترییەك بۆ ئیشپێكردنی بزوێنەر.

 

Top