هێماكانی كات و بەسەرچوونی كەرەستەكان

هێماكانی كات و بەسەرچوونی كەرەستەكان

كاتێك دەرمان، مەلحەم، كرێم، یان هەویری ددان دەكڕین و پێمان وایە كە بەرواری بەسەرچوونی ئەو بەروارەیە كە لە ڕۆژ و مانگ و ساڵدا لەسەر پاكەتەكە نووسراوە، بەڵام شتی دیكەش هەیە جگە لە وادەی بەسەرچوون، كە زۆرجار بازنەیەك بە ڕەنگی سوور لەسەر بنی قوتوو یان پاكەتەكە دا هەیە، واتە دەبێت دەرمانەكە دوای كردنەوەی لە ماوەیەكدا بخورێت، كە لەم ماوەیە نووسراوە و زیاتر نەبێت، بە بێ گوێدانە وادەی بەسەرچوونی، بۆ نموونە وێنەیەك كە (12 M و 9 M)ی تێدایە، بە واتایەكی دی تا ماوەی ١٢ مانگدا دوای كردنەوەی دەخورێت، دووەمیان تا ماوەی 9 مانگدا دوای كردنەوەی دەخورێت.

 دوای ئەم ماوەیە بەتاڵ دەبێتەوە و حیسابی بەسەرچوونی بۆ دەكرێت، لە دەرمانخانەی ماڵەكانماندا دەرمانی زۆرمان هەیە كە بە پشتبەستن بە بەرواری بەسەرچوونەكەی هەڵیدەگرین و بەكاری دەهێنینەوە، بەبێ ئەوەی پشت بەو زانیارییانە ببەستین، وەك لە وێنەكەدا دیارە، بۆیە دەبێ بزانین كە هەموو دەرمانێك زیاتر لە یەك بەرواری بەسەرچوون و بەرواری بەكارهێنانی هەیە.

 

Top