لە ئەنجامی هێرشێك لە وێستگەی شەمەندەفەر سێ کەس بریندار بوون

لە ئەنجامی هێرشێك لە وێستگەی شەمەندەفەر سێ کەس بریندار بوون

 لە هێرشێکی چەقۆدا لە وێستگەیەکی شەمەندەفەر لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا سێ کەس بریندار بوون.

بەپێی ئەو هەواڵانەی لە ڕۆژنامە نیشتمانییەکانی فەرەنسادا هاتووە، کاتژمێر ٨ی بەیانی ئەمڕۆ بە کاتی ناوخۆ، کەسێک بە چەقۆهێرشی کردووەتە سەر ئەو کەسانەی کە لە وێستگەی شەمەندەفەری لیۆن ئامادەبوون و لە ئەنجامدا سێ كەسی برینداركردووە.

تیمەكانی فریاگوزاری بەزووترین كات گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و سێ بریندارەكانیان گواستۆتەوە بۆ نەخۆشخانە و دەشڵێن، باری تەندروستی یەکێکیان ناجێگیرە.

هەروەها تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە پاڵنەری ئەو هێرشبەرەی کە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە، ئاشکرا نەکراوە.   

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top