بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان لە شیلی 10 کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان لە شیلی 10 کەس گیانیان لەدەستدا

 

 

دەسەڵاتدارانی شیلی دەڵێن: بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە بەشێکی زۆری شارەکانی کەنار دەریاکانی ڤالپارایسۆ و ڤینا دێل مار، ١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

لە ئاگرکەوتنەوەکانی دارستانەکانی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری شیلی، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان 10 کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ڕاگەیاندنی دەسەڵاتدارانی شیلی، لە زۆرێک لە ناوچەکانی شارەکانی کەنار دەریای ڤالپارایسۆ و ڤینا دێل مار ئاگر کەوتۆتەوە.

بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکە کەلە ناوچەکانی نیشتەجێبوون بڵاوبووەتەوە، ١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

سەرۆکی وڵاتی شیلی، گابرێل بوریچ، لە ڕاگەیاندراوێکدا لە هەژماری بەکارهێنەری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ڕایگەیاند،  كە باری نائاسایییان ڕاگەیاندووە، و گوتیشی “هەموو تیمەکانمان ئاراستەی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری وڵات کردووە بۆ ئەوەی ئاگرەکە كۆنتڕۆڵ بكەن.

دەوترێت، كە ئاگرەکە بە خێرایی بۆ شارۆچکەکانی کانسۆن، کوینتۆرۆ و میتنسلۆ بڵاوبووەوە.

لە هەواڵێکدا کە لە ڕۆژنامەکانی شیلیدا بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە ئاگرەکە لە پارکە سروشتییەکەی دەریاچەی پێنوێلاس ڕوویداوە کە نزیکەی ٢٠ کیلۆمەتر لە شاری ڤالپارایسۆوە دوورە.

لە ئاگاداریی ڕێکخراوی نیشتمانی بۆ خۆپاراستن و بەرەنگاربوونەوەی کارەساتە سروشتییەکان (سناپرد)، ڕاگەیەندرا، کە بەهۆی بای بەهێزەوە ئاگرەکە بە خێرایی تەشەنەی کردووە و چالاکییەكانی چۆڵکردن لە بەشێک لە شارەکان دەستیپێکردووە.

هەروەها لە شیلی لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢٣ بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکاندا ١٣ کەس گیانیان لەدەستداوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top