ڕێگەكانی ستایلكردنی پاڵتۆی سوور بۆ زستانی ٢٠٢٤

ڕێگەكانی ستایلكردنی پاڵتۆی سوور بۆ زستانی ٢٠٢٤

هەموو خانمێك پێی باشە چاكەتێكی گونجاو بۆ خۆی هەڵبژێرێت، چونكە مۆدێكی نایابە كە لە هەمان كاتدا دیمەنێكی جوان و ڕەونەقداری پێ دەبەخشێت، بۆیە براندەكانیش زۆر گرنگیی پێدەدەن، وەك:

چاكەتی سوور لە كۆمپانیای بینێتۆن Benetton

ئافرەتان بە تێكڕا ئەم چاكەتە ڕەونەقدارەیان خۆش دەوێت، چونكە هەستێكی ئافرەتانەیان پێ دەبەخشێت و سەرنجت بۆ لای خۆی ڕادەكێشێت، چاكەتی بینێتۆن كە لە چەرم و فەروەیەكی سوور دروست كراوە، قۆڵی درێژ و سەردەستی پەڕ و یەخەیەكی درێژ و پان و گەورەی هەیە، كە بە دیزاینێكی كەمێك درێژ یان مامناوەند تا سەر ئەژنۆ لەگەڵ تەنوورەیەكی كورت لە ڕەنگی ڕەش، یان سووری تۆخ و، گونجاندنی لەگەڵ پێڵاوی درێژی چەرمی سوورو جانتایەكی بچووكی دەستی ڕێك بخرێت.

چاكەتی سووری لارێتا Laretta

چاكەتی پەڕ یەكێكە لە جۆرە بەناوبانگەكان كە دیمەنێكی سەرنجڕاكێشت پێ دەبەخشێت، ماركەی لارێتا ئەم پۆشاكە سوورەی بە قۆڵی درێژ و پان و یەخەیەكی بازنەیی كراوە دیزاین كردووە، چاكەتەكە لە سەرەوە یەك دوگمەی داخستنی هەیە، بە بڕینێكی درێژ و بەرین دیزاین كراوە، كە دەتوانرێت لەگەڵ سترێجی ڕەش و پێڵاوی كورتی سپی هەماهەنگ بكرێت.

 

Top