بەردی شاهانە (حجر الملوك) جوانترین ئیكسسوارات كە بۆ زستانی ٢٠٢٤ دیزاین كراوە
بەردی جەمشیت یەكێكە لە پێنج بەردە سەرەكییە بەنرخەكەی جیهان، كە لە پاشماوەی گڕكانەكاندا پەیدا دەبێت، بەتایبەت بەردی جەمشیتی ڕەنگی وەنەوشەیی، كە ئەم بەردە وا باوە پەیوەستە بە حوكمڕانی و هێز و دەسەڵاتەوە، دەسەڵاتداران ئەم بەردەیان لا پەسەند بووە بەهۆی ڕەنگە دڵڕفێن و گەشاوەكەی، كە زۆر جار وەك ئەنگوستیلە لە دەستیان كردووە و بە بۆچوونی خۆیان وزە و حیكمەتی پێ بەخشیون.
ملوانكەی باریكی كلیۆ ڕیڤ دایمۆند لە مارلی نیویۆرك
مارلی نیویۆرك بۆ ئەم ملوانكەیەی، بەتایبەتی بە بەردی جەمشیتی بە دیزاینێكی مۆدێرن و ژنانە تێكەڵ كردووە، كە دیمەنێكی ناوازە بە مەچەك دەبەخشێت، ملوانكەیەكی ئاسانە بۆ لەملكردن و بە هێڵی ناوازە و ڕەنگین دیزاین كراوە، كە بە بەردی ئەڵماسی درەوشاوە لە دەوری ملوانكەكەدا داڕێژراوە.
ئەڵقەی EXQUISES لە Chaumet
ئەڵقەكە بە یەكێك لە گرنگترین پارچە ئیكسسواراتەكان دادەنرێت، كە دەتوانیت بۆ ئەوەی تەنیا جوانی دیزاینی ئەڵقەكە دەربخەیت، بە تەنیا لەپەنجەتی بكەیت، بەتایبەتی ئەگەر بە بەردێكی بەنرخی وەكو جەمشیت ڕووپۆش كرابێت.
ئامادەكردنی: شیلان عەلی