تەقینەوەی بۆمبێک لە بەلوچستانی پاکستان ٤ کەس کوژران

تەقینەوەی بۆمبێک لە بەلوچستانی پاکستان ٤ کەس کوژران

 

لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێک لە گردبوونەوەیەکی هەڵبژاردن لە پارێزگای بەلوچستانی پاکستان، ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٥ کەسی دیکەش برینداربوون.

تەقینەوەکە لە کۆبوونەوەی پارتی بزووتنەوەی دادپەروەری پاکستان بە سەرۆکایەتی عمران خان سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئەم وڵاتە ڕوویدا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە هێرشە تیرۆریستییەکان لە پاکستان پێش هەڵبژاردنە گشتییەکانی ٨ی شوبات زیادیان کردووە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی گرووپی جوداخوازی سوپای ڕزگاریخوازی بەلوچستان هێرشیان کردە سەر هێزە ئەمنییەکان.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top