یاسا: داوای ئافرەت بۆ جیابوونەوە
گرێبەستی هاوسەرگیری كە ژن دەتوانێت گرێبەستەكە هەڵووەشێنێتەوە بەبێ بەرامبەر، مەرجەكانی: پێویستە تەڵاقەكە جێبەجێ ببێت (منجز) بێت هەڵواسراو (معلق) نەبێ لەسەر مەرجێك یان كاتێك، پێویستە هەردوو هاوسەرەكە لێهاتوییان هەبێت، پێویستە دەستپێشخەرییەكە لە لایەن ئافرەتەكەوە بێت، دەبێت ئافرەتەكە ڕاستەوخۆ تەڵاق وەربگرێت، ئەگەر دوای خست ئەوا تەڵاقەكەی لەدەستدا نامینێت. ئافرەت تەنیا یەك جار دەتوانێ ئەم مافە بەكار بهێنێت، مەگەر پیاوەكە ڕێگە بدات بۆ كاتی دیاریكراو وەك ئەوەی بڵێت كەی ویستت خۆت تەڵاق بدە، جیاوازیی نێوان تەڵاقدانە دەست و لێسەندەوە یان داماڵین( خلع) تەڵاق دەكەوێتە دەستی پیاو لە بەرامبەر قەرەبویەك بە ژنەكە دەدات، لەم تەڵاقدانەدا (بە دەستی ژن) تەڵاق دەكەوێتە دەستی ژن بە بێ ئەوەی بەرامبەرێك بدات بە پیاوەكە، بەڵام لە هەردووكیدا پیاو تەڵاقەكەی بە كەسێكی دیكە ڕادەسپێرێت.