هێلكە سەیر و ڕەنگاوڕەنگەكان

هێلكە سەیر و ڕەنگاوڕەنگەكان

لە هەندێ وڵات هێلكەی گیانداران لەگەڵ خواردندا دادەنرێت، زۆرجاریش ئەو هێلكانە هێندە بچووك و سەیرن نازانیت كە چۆن مرۆڤ دەتوانێت بیخوات، وەك هێلكەی (مێروولە، خشۆكی حەلەزۆن) نرخی هەر ژەمێكی هێلكەی ئەو دوو گیاندارە لە وڵاتی ئیتاڵیا بە (90) دۆلارە، هێلكەی باڵندەی (ئیمۆی) ئوستراڵی، كە ڕەنگی سەوزە بە (90) دۆلار بە خەڵك دەفرۆشرێت، هێلكەی باڵندەی (نەورەس)، بە (9) دۆلارە، وەك كرێم وایە، هێلكەی (كیسەڵ) دەبێ بكوڵێندرێت، ئینجا نۆش بكرێت، لە وڵاتی فلیپین هێلكەی تیمساح بەناوبانگە كە لەگەڵ سەوزە و میوەدا دادەنرێت، دواجار گەرای قرشە (شارك) كە تامەكەی هاوشێوەی هێلكەی مریشكە.

 

 

 

Top