شەتڕەنجی مەلیك لەیەكەمین پاڵەوانیەتی بەهێز خۆی نمایشكرد
شەتڕەنجی مەلیك لەیەكەمین پاڵەوانیەتی بەهێز خۆی نمایشكرد
زاگرۆس ناكەكەلی
كاتژمێر6ی ئێوارەی ئەمڕۆپێنج شەممە رێكەوتی 25-1-2024 لە فاملی مۆڵ،یانەی شەتڕەنجی مەلیك یەكەمین پاڵەوانیەتی خۆی بەبەشداری (94) یاریزانی سەرتاسەری عێراق و دوو یاریزانی سوریا بەرێوەبرد.
دەنیس فایق داوەری گشتی پاڵەوانیەتیەكە گوتی : یەكەمین پاڵەوانیەتی یانەی مەلیكە،یاریزانەكان نزیكەی (100) یاریزان لە كوڕان و كچان دەبن،پاڵەوانیەتییەكە لەسەر سستەمی نێودەوڵەتی شەتڕەنج بەرێوەدەچێت،پاڵەوانیەتییەكە لە (9) گەڕ پێكدێت و هەر گەڕی (15) خولەك و بەزیادكردنی (10) چركە دەبێت،ئەمشەو (3) گەڕ بەرێوەدەچێت وبەیانی سبەی هەینی (2) گەڕ و ئێوارەی هەینی (4) گەر وهەمووی دەكاتە (9) گەڕ لەم پاڵەوانیەتییە.
یەكێك لەبەشداربوان بەناوی تەبا پشتیوان گوتی : پاڵەوانیەتیەكی گەرم وباشە ولەكاتی خۆی بوو،خەڵكێكی زۆر ئامادەیە و من ماوەی چوار ساڵە یاری شەتڕەنج دەكەم،راستە من لەیاری یەكەم تووشی شكست بووم،بەڵام بەهۆی ئەوەی قۆناغی پێنجی كولیژی پزیشكیم ومەشق وراهێنانم كەم بوو،بۆیە لەئایندە هەوڵدەدەم زیاتر وباشتر ئامادە و بەردەوام بم.
ماوەتەوە بڵێین سبەی هەینی شەو كۆتایی بە (9) گەڕی پاڵەوانیەتی شەتڕەنجی رەپیدی یانەی مەلیك دێت وپاشان خەڵات بەسەر یاریزانە سەركەتووەكان دابەش دەكرێت.