كاتژمێری پەپوولەی كلاسیكی لە ماركەی گرافەوە
لە ماركەی گرافەوە (Graff)وە كاتژمێری ئەڵماسی پەپوولەیی كلاسیكمان بۆ هەڵبژاردن، كە بە ئایكۆنی گراف جیا دەكرێتەوە، لەگەڵ جوانییەكی نایابی یەكێك لە سەرنجڕاكێشترین بوونەوەرەكانی سرووشت لە نێو ئەڵماس و یاقوتدا، كە دیمەنێكی جوانی پەپوولەیە لەسەر قایشێكی سوور لە چەرمی تیمساح، كە وا خۆی نیشان دەدات ئەو پەپوولەیە بە ئارامی لەسەر پارچە یاقوتێك هەڵدەفڕێت، گونجاندنی تەواوی باڵەكانی لە تێكەڵە سەرنجڕاكێشەكانی گوێزی هیندی و ئەڵماس وەردەگرێت، لەگەڵ ئەڵماسێكی موشەبەك و تاجێكی ئەڵماس بۆ گۆڕینی كاتەكان، كە هاوكات كۆمەڵێك پەپوولە لەسەر دیوی پشتەوەی كاتژمێرەكە هەڵكەندراوە.
ئەم كاتژمێرە كلاسیكییە پەپوولەییە (Classic Butterfly) دروستكراوی وڵاتی سویسرایە و لە جنێڤ بەرهەم هاتووە، كاتژمێری پەپوولەی كلاسیك لە ناو پاكەتێكی بازنەییدا دیزاین كراوە، كە بە پەپوولە ڕازاوەتەوە، لەسەر دەستبەندێكی سوور دانراوە، بە نزیكەی حەوت قیرات ئەڵماس و ١،٣٠ قیرات لە یاقوت ڕووپۆش كراوە.
ئامادەكردنی: شیلان عەلی