مرۆڤە بێ ئامانجەكان مەجبورن تەواوی تەمەنیان بۆ مرۆڤە ئامانجدارەكان كاربكەن

مرۆڤە بێ ئامانجەكان مەجبورن تەواوی تەمەنیان بۆ مرۆڤە ئامانجدارەكان كاربكەن

هةموو كەسێك لەژیانیدا خەونی هه یە بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانی و بەلووتكەی سەركەوتن، ڕاستە ڕێگای گەیشتن بە ئامانج و سەركەوتن سەخت و دژوارە و ماندوو بوونی زۆری دەوێت ،بەڵام مەحاڵ نیە ئەگەر خۆمان ئامادەبین هیچ سنورێك نیە ببێتە ڕێگر لە بەردەم ماندا.
هه ریەكێك لە ئێمە ئامانجێك یان زیاترمات هه یە لەژیانماندا بەهیوای بەدی هێنانیان كارو كۆشش دەكەین ،بەڵام دەبێت ئەوەیشمان لەبەرچاو بێت كە تەنها قسە بەس نیە بۆگەیشتنمان بەئامانج قوربانی وئیرادەی دەوێت هێزو و باوەر بەخۆبوونی دەوێت خۆڕاگڕی و پشوو درێژی ئارام گرتن لەسەر ناڕەحەتێكان ژان لاڤۆنتین دەڵێت (بەخۆراگری بە هه موو شتێك دەگەیت ) لە ژیاندا دەبێت هه میشە تینوبین بۆ بەدەست هێنانی پێشكەوتن وسەركەوتن گەیشتن بەوخاڵەی كەئامانجتە مرۆڤی زیندوو واتا مرۆڤێك ئامانجی هه بێت ئامانج هه وڵی دەوێت بۆ گەیشتن بەردەوام وامان لێ دەكات كە لە گۆڕانكاریدابین بۆ بەرەو پێش چوونی خۆمان
هه موومان لەمپەرو كۆسپمان لە بەردەمدایە بەڵام ئەوەی گرنگە ئەوەیە كە به ربەست و كێشەكانی بە ردەمان نابێت وامان لێ بكەن ئامانجەكانمان بگۆرین بەڵكوو ئەبێت ئەو كۆسپ وبەربەستانە لابەریت وباوەرمان بە تواناكانمان هه بێت ڕاستە بەئاسانی بە ئامانجەكانمان ناگەین ،لەوانەیە توشی هه وراز و نوشستی ببین بكەوین شكست بهێنێنن بەڵام شكست گەورەترین مامۆستایە بۆگەیشتن بەو هه دەفەی كەهه تە ،بۆگەیشتن بە ئامانجە كانی ژیانمان پێویست ناكات كارێكی گەورەوسەرسورهێنەر بكەین بەڵكوو تەنها پێویستمان بە هه نگاوی بچووك و لەسەرخۆیە بۆگەیشتن بە ئامانجە كەمان دە بێت بیركردنەوەكانمان گەورەو دەست پێكردنمان بە بچووكی بێت .
دانان و هه ڵبژاردنی ئامانج دەبێت ئارەزوو مەندانە بێت ئەو كە سەی ئامانجەكەی هه یە حەزو ویستی خۆی لە سەر بیت و وە بەهای هه بێت وگرنگ بێت ڕاستەقینە بێت و ئامانجێكی دیارو روون بێت .

هه رچەنده ئامانج و ویستەكان بۆ ئایندە روون و ئاشكرە تربێت ئەوە كاریگەری زیاتر و زیاتر ی دەبێت لەسەر تەواوی ئەوكارانەی كە ئێستا دەیانكەین وە روانین بۆ ئایندە و خوێندنەوەی داهاتووە لە كارەكاندا ساناترو دەتوانرێت كارە كانی خۆت هه ڵسەنگاندنی بۆ بكەیت و دەتوانین دڵنیابیتەوە كە ئەنجام دانی ئەم كارانە بۆ گەیشتن بە ئامانجە كۆتاییەكانمان بۆ ئایندە لەبارن یاخود نا كە سە سەركەوتووەكان هه میشە هه وڵ و كۆشش دەكەن بۆبە دەستهێنانی ئامانجێكی بە بەهاو گرنگ لە ئایندەدا .
گرنگ نیە ئەو ئامانجەی هه تە چەندە مەحاڵبێت گرنگ ئەوەیە تۆ چەندە هه وڵ بۆ بەدەست هێنانی دەدەیت ،

ستیڤ جۆیس دەڵێت (ئەگە ربەیانیەك بەبێ ئامانج لەخەو هه ستای باشترە بخەویتەوە. )

بێلان ڕۆژبیانی

Top