هەندێك ئامۆژگاریی جوانكاری بۆ چاوەكانت

هەندێك ئامۆژگاریی جوانكاری بۆ چاوەكانت

 

 كرێمی دەوروبەری چاو

لەكاتی بەكارهێنانی كرێمی چاودا ئاگاداربە كرێمەكە ڕاستەوخۆ لە پێستی ژێر چاوەكان نەدەیت، بەڵكو لەسەر پێستی هەردوو ئێسكە دیارەكانی بدەیت، ئەویش بە جووڵەی سووك و بازنەیی، بە بەكارهێنانی هەر چوار پەنجەی دەست، چونكە ماسوولكەكانی نەرمترن لە پەنجە گەورە، ئەم شێوازە باشترینە بۆ پاراستنی ناوچەی دەورووبەری چاوەكان.

 ماسكی ئارامكەرەوەی چاو

دوای لابردنی ماكیاژ و پاككردنەوەی ناوچەی دەورووبەری چاوەكان، ماسكی ئارامكەرەوەی چاو پاش ساردكردنەوەی لە ناو بەفرگردا بەكار بهێنە و، بە جووڵەیەكی بازنەیی و بە نەرمی ناوچەی دەورووبەری چاوەكانت مەساج بكە، بۆ ئەوەی دڵنیا بیت كە پێكهاتەكان دەچنە ناو چینەكانی پێستەوە، لە كۆتاییدا دەموچاوت بە ئاوی شلەتێن بشۆ.

 سیرۆم بۆ ڕێگریكردن لە چرچبوونی چوواردەوری چاو

بە پەنجەی ئاماژەت لە ناوەوە بۆ دەرەوە بە نەرمی سیرۆمەكە لە گۆشەی دەرەوە و ناوەوە و بەشی ژێرەوەی چاو بدە، لە بەشی خوارەوە دەست پێ بكە و بەرەو سەرەوە بۆ پێڵوی چاو، بە كەمێك فشاردان لەسەر پەنجەكان ناوچەی چاو بە سووكی و بە جووڵەی بازنەیی بۆ ماوەی چەند چركەیەك مەساج بكە.

Top