بەهۆی سەرما لە ئەمریکا؛ ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتە ٩٢ کەس

بەهۆی سەرما لە ئەمریکا؛ ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتە ٩٢ کەس

  

ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی كەشوهەوای ساردی جەمسەری لە ناوچە جیاجیاکانی ئەمریکا بۆ ٩٢ کەس زیادی کرد.

شەپۆلی هەوای ساردی جەمسەری باکوور کە لە هەفتەی ڕابردووەوە بەشێکی ئەمریکای گرتۆتەوە و بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ٩٢ کەس.

ناوەندی تەندروستی ویلایەتی تێنسی ڕایگەیاند، بەهۆی شەپۆلی سەرما ٢٥ کەس لە ویلایەتی تێنسی گیانیان لەدەستداوە.

لە ئۆریگۆن لە ئەنجامی زریانی ساردی زستاندا ١٦ کەس گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها لە ویلایەتی ئیلینۆی، پێنسیلڤانیا، میسیسیپی، واشنتۆن، کێنتاکیی، ویسکۆنسێن، نیویۆرک و نیوجرسی، مردن بەهۆی سەرمابوونەوە تۆمارکراوە.

شارەزایانی کەشناسی ڕایانگەیاند، کەشوهەوای ساردی جەمسەرییەکان لەم هەفتەیەدا بەردەوام دەبێت و هۆشدارییاندا لە بەفربارین و بەستانی سەهۆڵ بەتایبەت لەسەر ڕێگاوبانەکان.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top