یاسا: داوای گوێڕایەڵی ژن بۆ پیاوەكەی (دعوی مطاوعة)

یاسا: داوای گوێڕایەڵی ژن بۆ پیاوەكەی (دعوی مطاوعة)

ئەگەر ژن ڕۆیشتەوە بۆ ماڵی باوكی و نەگەڕایەوە بۆ ماڵی هاوسەری، بۆ پیاوەكە هەیە لە دادگای باری كەسی داوای گوێـڕایەڵی تۆماربكات لەسەر ژنەكەی، دادگا بڕیاردەدات بەگوێڕایەڵیی ژنەكە بۆ پیاوەكەی، بۆپیاوەكە هەیە بڕیاری گوێڕایەڵیی ژنەكە جێبەجێ بكات لە بەڕێوبەرایەتیی جیبەجێكردن (دائرة تنفیذ) پاش ئـەوەی دۆســـێی جێــبەجێــكردنی بۆ دەكرێــتەوە و ژنەكەی لـێ ئاگادار دەكرێتەوە، كە دەبێت لە ماوەی حەوت بۆ دە ڕۆژدا گوێڕایەڵیی پیاوەكەی بكات و بگەڕێتەوە ماڵی هاوسەری، بە پێچەوانەوە گوێڕایەڵی نەكردنی بۆ پیاوەكە لە دۆسێی جێبەجێــكردندا جێــگیر دەكرێت، كە ژنەكە ئامادە نییە بگەڕێتەوە ماڵی هاوسەری، دۆسیەكە دادەخرێت و جێبەجێكاری دادی بڕیار دەدات كە پیاوەكە سەردانی دادگای تایبەتمەند بكات بۆ تـۆماركردنی داوای نشوز، ـ پیاوەكە دەتوانێ داوای نشوز بەرزبكاتەوە لەسەر ژنەكەی پاش ئەوەی دادگا دۆسیەی جێبەجێـكردن داوا دەكات و دادگا بڕیاردەدات بە ناشز بوونی ژنەكە، ئەگەر ژنەكە بژێوی بۆ بڕدرابووەوە لەلایەن دادگاوە، بۆپیاوەكە هەیە داوای نەهێشتنی بژێوی بكات پاڵپشت بە بڕیاری ناشزبوونی ژنەكە، ئینجا دادگا بڕیاردەدات بە نەهێشتنی بژێویی ژنــەكە.

 

Top