لە ئیدارەی سەربەخۆیی سۆران پاڵەوانێتی لەشجوانی پێكەوژیان بەرێوەچوو
لە ئیدارەی سەربەخۆیی سۆران پاڵەوانێتی لەشجوانی پێكەوژیان بەرێوەچوو
بەمەبەستی زیاتر گرنگیدانی یەكێتی لەشجوانی كوردستان بە یاری لەش جوانی و بەرەوپێشبردنی زیاتری یارییەكە لە دەڤەری سۆران، لە هۆڵی بۆنەكانی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی یەكجار زۆری هاندەرانی وەرزشی و زیاتر لە (180) یاریزانی شارەكانی كوردستان لە ئاستەكانی بەدی بلدینك و بەدی كلاسیك و فیزیك كە یاریزانەكان بەسەر ئەم ئاستانە دابەشكرا بوو پاڵەوانێتی پێكەوەژیان بۆ یاریزانانی لەشجوانی شارەكانی كوردستان بەرێوەچوو ، یاریزانانی بەشداربوو توانیان كێبڕكێ بەهێز ئەنجام بەدەن لە سەر بەدەست هێنانی پلەكانی پێشەوەی پاڵەوانێتیەكە و دادوەرانی بەشداربووش ڕۆڵێكی گرنگیان بینی لە دەست نیشان كردنی یەكەم و دووەم و سێیەمی پاڵەوانێتیەكە، یەكێتی ناوەندی لەشجوانی كوردستان جگە لە پێدانی بڕوانامەی سەركەوتن بە یاریزانە بەشداربووەكان و خاوەن سێ ئەنجامەكەی پێشەوەش بە بڕێك هاوكاری دارایی خەڵات كران وەكو پاڵپشتییەك بۆ ئەم یاریزانانە بۆ ئەوەی بتوانن لە پاڵەوانێتیەكانی داهاتوو ئاست و ئەنجامی شایستە تر پێشكەش بكەن، هاندەرانی بەشداربوو ڕۆلێكی گرنگیان بینی لە جۆش و خرۆشیدان بە یاریزانانی بەشداربوو بۆ ئەوەی بتوانن ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنن.
كارزان كانەبی