ئافرەتێكی بە تەمەن سەركێشیی بازدان دەكات

ئافرەتێكی بە تەمەن سەركێشیی بازدان دەكات

مرۆڤی بە تەمەن ئەو هێز و بازووەی جارانی نامێنێت، جگە لە هێز و بازوو، حەز و خولیای وەك پێشوو نابێت، بەڵام ئەو ئافرەتە ئوستراڵییە پێچەوانەی هەموو مرۆڤێك، لە تەمەنی دوای سەدەیەكەوە دڵ و حەزی بۆ ژیان لێدەدات، تا ئێستا لە چەندین كاری سەركێشی و سەمەرەدا بەشداریی كردووە، ئەو ئافرەتە ناوی (ئیرین ئۆشێ) بە سەركێشترین مرۆڤی جیهان دەناسرێت، تەمەنی (102) ساڵە، دواجار داوای كرد كە سەركێشیی بازدان لە ئاسمانەوە تاقی بكاتەوە، لەسەر داوای خۆی و دوای ئەوەی ئامادەكاریی بۆ كرا، لە ئاسمانی شاری (لانگۆرن كرێگ) كە دەكەوێتە باشووری وڵاتی ئوسترالیا، لە بەرزایی (14) هەزار پێی لە نێو فرۆكەوە خۆی هەڵدایە خوارەوە، تا ئێستاش تەندرووستی باشە و جێگیرە، وەك خۆی دەڵێ: لەو كاتەی خۆم فڕێدایە خوارەوە، هەستم بە خۆشییەكی سەیر كرد، كە پێشتر تاقیم نەكردبووەوە، سەرەتا هەندێك ترسام و دواتر لام ئاسایی بوو.

 

Top