وشتریش خەم دەخوات.

وشتریش خەم  دەخوات.

نەریتێكی سەیر و باوی گیانداری وشتر، ئەوەیە كە وەك ئەوە وایە خەم بخوات و هەست و دەروونێكی پڕی هەبێت،  بەتایبەت لەو كاتانەی كە شتێكی بەسەر دێت، یان بێچووی دەمرێ، ئێستا ئەو دیاردە زۆر بووە و لە زۆربەی وڵاتانی عەرەبی ئەو پرۆسەیە بەسەر وشتردا دەهێنن، كاتێك خەمێكی گەورەی هەبێت بەتایبەت كاتێك بێچوەكەی دەمرێت لەبەر خەمی بێچوەكەی نان و ئاو ناخوات، بۆیە دەخرێتە ناو چاڵێك و خۆڵی بەسەردا دەكەن تاكو وا هەست بكات ژیانی لە مەترسیدایە، پاشان تێدەكۆشێت بۆ ئەوەی نەمرێت وە هەوڵ دەدات لە ژیاندا بمێنێتەوە، بەم شێوەیە خەمەكەی بیر دەچێتەوە و دەگەرێتەوە دۆخی پێشوو.

Top