ســـه‌رۆكــى حـــکـــوومــەتــی هه‌رێمى كوردستان له داڤۆس، له‌گەڵ ئيمانوێل ماكڕۆن، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا کۆبووەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 17/1/2024، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان له داڤۆس، له‌گەڵ ئيمانوێل ماكڕۆن، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا کۆبووەوە.
تەوەرێکی سەرەکیى کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە هێرش و پەلامارەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر کە هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەیە بۆ سەر هەرێمی کوردستان و پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەریى عێراق و هەرێمی کوردستانە، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان.
سەرۆک ماکڕۆن هاوخەمیی قووڵی خۆی بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند و پشتگیریی تەواوی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی سەرۆک ماکرۆن و فەرەنسای کرد بۆ هاوخەمی و پشتیوانیی بەردەوامیان لە هەرێمی کوردستان کە لە قۆناخە جیاوازەکاندا، فەرەنسا هەمیشە پشتیوانی لە گەلی کوردستان کردووە.
گرنگیی چاره‌سه‌ركردنى کێشەكانى هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لەسەر بنەمای دەستوور، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.