ڕوداوەکان گرێدراوی یەکن

ڕوداوەکان گرێدراوی یەکن

احمد گلی

ڕۆژهەڵاتی ناوین دەکوڵێت و لەتەقینەوەدایە، لە (عێراق، سوریا، لبنان، فەڵەستین+غەزە، یەمەن، دەریایی سور) ئەمریکاو ئيران لە شەری دەستەویێخەدان بۆ سەپاندی هەژموونی خۆیان و پاراستنی بەرژەوەندیەکانیان، ئەگەری فراوان بوونی ئەم جەنگەش زۆر بەهێزە.

هەڵکەوتەی جوگرافیای کوردستان، لەناوەندی ئەم ئاگرەیە لەناوچەکە هەڵگیرساوە، گومانی تێدانیە بەهەر بیانو پاساوێک بێت، دەستدرێژی دەکرێتە سەرکوردستان و بۆردوومانکردنی هەولێر چاوەڕوان کراوبوو، لە پێشوتریشدا دوژمنانی کورد درێغیان نەکردووە، سەرباری ئەوەی هەولێر و کوردستان، هەرگیز مەترسی نیەو نەبووە بۆسەر دراوسێکانی نە ئێران نە تورکیا نە عێراق.

لێرەدا گرنگە بپرسین، بۆ هەولێر و کوردستان ئامانجی دوژمنانە؟
ئێران دەتوانێت لەدەستدرێژیەکانی بەردەوامی هەبێت؟

١-بەهۆیی ئاڵۆزی ناوچەکە و نەبوونی سەروەری خاکی عێراق و حوکمڕانی عێراق لەلایەن کارئەکتەری ئێرانی، دوژمن و ناحەزانی کورد ئەم هەلەیان قۆستۆتەوە بۆ تێکدانی ئارامی و سەقامگیری هەولێری پایتەخت بەتایبەتی، کە ئێستە وەک ناوەندی بڕیار دادەنرێت و کورد پێگەیەکی تایبەتی لە ناوەندە جیهانێکاندا هەیە و کوردستان لەوە دەرچووە پەراوێز بخرێت و مەکانەتی لەبەرچاو نەگیرێت، ئەمەش بۆتە هۆیی سترێسێکی زۆر و زڕاندی خەوی دوژمنانی کورد کەبۆیان روونە خۆری کوردستان لەهەڵهاتنەو بەرەو سەربەخۆیی هەنگاودەنێت.

٢- ئاشکرایە (جەنابی سەرۆک بارزانی) هەرگیز سازشی بۆ دوژمنانی دۆزی کورد نەکردووەو ڕێگەی نەداوە هەژموونی خۆیان بسەپێنن و کورد و خاکی کوردستان بۆ بەرژەوەندیەکانیان بەکاری بهێنن،
ئێران کە خۆیی بەهێزی یەکەم و هەڵسورێنەری رۆژهەڵاتی ناوین دەزانێت، سەرباری بوونی وڵاتانی سونە لە ناوچکە، توانیوێتی لەزۆرینەی وڵاتانی سونە هەژموونی خۆیی زیادبکات و خۆی بسەپێنێت، چ بەدروستکردنی گروپی میلیشیایی بێت یان بەڕێکەوتن و کڕینی سەرکردەی وڵاتەکان بێت، ئەم هەنگاوەی ئێران لە کوردستان شکستی هێناوە، بۆئێران روونە سەرکردایەتی کورد یەک ئامانجی هەیە، (بەردەوامی لە هەوڵدان بۆسەربەخۆیی)

٣- ئەمریکا و وڵاتانی هاوپەیمانانی درەنگ بەئاگاهاتن، بەڵام گوزی کەمەر شکێنیان بۆ ئێران دەبێت،
سەرباری ئەوەی چەندین ساڵە ئەمریکا بێدەنگی هەڵبژاردووە لەهەمبەر فراوانخۆزی و خۆسەپێنی و دەستدرێژیەکانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوین، بەڵام هەنگاونانی ئێران بۆ داخستنی گەرویی هورمز و دەستگرتن بەسەر کەشتی نەوت هەڵگرو بازرگانی وڵاتانی ڕۆژئاوا لەدەریایی سور، ئەمە سەرتایی کۆتایی هەژموونی ئێرانە لەناوچەکە، ئەم هەنگاوەی ئێران، کۆدەنگی لەئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دروست کرد بۆ لێدان لە حوسیەکان و ئەمریکایی بەئاگا هێنایەوە دووبارە هێزی شەڕکەر ڕەوانەی عێراق بکات، بەمپێیەش دەستبڕینی ئێران لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوین نزیکە
(کورد تەنها پێویستی بە خۆڕاگریە).

Top